لە تەلەعفەر سێ كەس بەهۆی هەورەبرووسكەوە گیانیان لەدەست دا
وەیشی نایف، سەرۆكی جڤاتی قەزای شنگال، لەمبارەوە ڕایگەیاند: "بەهۆی هەورەبرووسكەوە لە دەشتی قەزای تەلەعفەر سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە کە یەكێك لەو سێ هاووڵاتییە بەناوی "عەلی حوسێن" كادیری لیژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە لە تەلەعفەر، ئەو سێ كەسە بۆ دوورینەوەی دەغڵودان چوونەتە سەر زەوی و زار بە هۆی هەورەبرووسكەوە هەرسێكیان سووتاون و گیانیان لەدەست داوە، هەروەها بەشێك لە دەغلودانەكەش سووتاوە".
گوتیشی: "هەموو ساڵێك دەغلودانی هاووڵاتییان بە ڕووداوی جیاواز لە دەڤەری شنگال سووتاوە، بەو هۆیەوە تا ئێستا پێنچ هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە".
باسنیوز
