ئاژگەیی: بەشداریی وڵاتان لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم نیشانەی پێگەی کوردە
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا، لەمبارەوە ڕایگەیاند: "بەشداریکردنی باڵیۆزانی وڵاتانی ئەورووپا کە بە نوێنەرایەتیی کەسی یەکەمی وەڵاتەکانیان لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشدارن، ئاماژەیەکی ئاشکرایە بە گرنگیدان بە پەیوەندەیەکانیان ھەرێمی کوردستان و گەلەکەی و سەرکردایەتیی سیاسی".
ئەوەشی خستە ڕوو: "وڵاتانی ئەورووپا ئەم گۆڕانکارییانە وەک دەرفەتێک دەبینن بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەرێم و بەتایبەتی لەڕووی سیاسی و ئابووری و سەقامگیری، هەروەها ھەموو جۆرە گۆڕانکارییەکی ئابووری، یا خود ئاسایش کاریگەری لەسەر بارودۆخی وڵاتانی ئەورووپا دەبێت، بۆیە لە نزیکەوە چاودێریی بارودۆخەکە دەکەن و ئامادەن ھاوکاریی ھەرێمی کوردستان بکەن".
ئاژگەیی ئاماژەی بەوەش کرد: "نێچیروان بارزانی لە ئاستی ئەورووپی وەک پارەێزەری قەوارەی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و فاکتەری سەقامگیری و زامنی بنەما دیموکراسیەکان ناسراوە، هەروەها وەک سەرۆک و کەسایەتییەکی بەھێزی نێودەوڵەتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ڕێزی لێ دەگیرێت".
باسنیوز
