چاودێرێکی سیاسی: هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیشانەی سەقامگیریی سیاسییە

چاودێرێکی سیاسی: هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیشانەی سەقامگیریی سیاسییە
چاودێرێکی سیاسی ڕای دەگەیەنێت، سەرەڕای بوونی گیروگرفت بەگشتی لە ناوچەکەدا، بەڵام هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لەم بارودۆخەدا دەلالەتە لە سەقامگیریی سیاسیی هەرێمی کوردستانە.

ئاسۆ کەریم، چاودێری سیاسی ڕایگەیاند: "ئەمە دووەم جارە سەرۆک لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی یاسایی و دەستوری هەڵدەبژێردرێت، ئەمە لەڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و یاسایی هەنگاوێکی گەورەیە و جیا لەوەش پێگەی کورد لە ناوخۆ و عێراق و هەرێمی و نێودەوڵەتیش بەهێزتر دەبێت و بەرەو پێش دەچێت".

هاوکات ئەو چاودێرە سیاسییە گوتیشی: "لە کوردستان کۆمەڵێک دامودەزگای یاسایی و دەستوری هەن کە یەکیک لەوانە دامودەزگای سەرۆکایەتیی هەرێمە، ئەمانەش لەڕێی هەڵبژاردنەوە بە شیوەیەکی دیموکرسی هەڵدەبژێردرێن".










باسنیوز
Top