کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد

 کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد


کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، کە تایبەتە بە سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان، دەستی پێ کرد.

کۆبوونەوەکە کاتژمێر 12:15 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 10-6-2019 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر دەستی پێ کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا، نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی دەخوات.

دڵشاد شەهاب، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی زۆریی میوانان، کە ژمارەیان 1200 کەسە، کۆبوونەوەکە لە هۆڵی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە.

دانیشتنەکە تا رۆژی سێشەممە 11-6-2019 بە کراوەیی بە جێ دەهێڵرێت.







باسنيوز
Top