کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر ١٢ بەڕێوە دەچێت
له هۆڵی سەعد عەبدوڵاوە ئاماژەی بەوە کرد کە لە کاتێکدا بڕیار بوو کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەریمی کوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی میوانەکان و بەردەوامیی هاتنی شاندەکان، کۆبوونەوەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک دواخراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە تاوەکوو ئێستا زیاتر لە هەزار کەس لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان گەیشتوونەتە هۆڵی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان و هاتنی میوانەکانیش بەردەوامە.
باسنيوز
