ڕێکخراوێکی ئەڵمانی ناوی بێکاران لە هەڵەبجە تۆمار دەکات
دیار حه‌مید، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "لە بهڕێوهبهرایهتییەکەمان به هاوكاریی ڕێكخراوێكی ئه‌ڵمانی پڕۆژه‌یه‌كمان ده‌ست پێ كردووه بۆ تۆماركردنی ناوی بێكاران كه له ڕێگه‌ی فۆرمێكه‌وه ته‌واوی زانیاریی ئه‌و كه‌سه وه‌رده‌گرین كه بێكاره و داوا ده‌كات كاری بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی کە هاووڵاتی ته‌مه‌نی چه‌ند بۆ چه‌ند ساڵ ده‌توانن ئه‌و فۆرمه پڕ بكه‌نه‌وه و ئاخۆ بوونی بڕوانامه پێوه‌سته؟ دیار حه‌مید گوتی: "له ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌وه بۆ60 ساڵ، هه‌ركه‌س بێكار بێت ده‌توانێت فۆرمه‌كه پڕ بكاته‌وه، له نه‌خوێنه‌وار تا به‌رزترین بڕوانامه به ڕه‌گه‌زی نێر و مێوه مافی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمهكهیان هه‌یه، پاش كۆتاییی پڕۆسه‌كه ناوه‌كان له شه‌ش فلته‌ر ده‌درێن، کە پێك هاتوون له وه‌زاره‌تی كار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كار و قایمقامیه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناحیه‌كان و پارێزگا و ڕێكخراوه ئهڵمانییەکە. هه‌ر كه‌سێک له‌و فلته‌رانه ده‌رچوو و زاندرا بێكاره، كار ده‌كه‌ین بۆ ئەوەی له ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به شێوه‌ی گرێبه‌ست كاریان بۆ بدۆزینه‌وه".
نوێنه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "به‌پێی ئه‌و ناوچانه‌ی فۆرمیان پڕ كردووه‌ته‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ناوچه‌كانی خۆیان هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێنین و له ڕێگه‌ی ئه‌و پڕۆژه تازانه‌ی هه‌ن، كاریان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین".
له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نزیكه‌ی 6000 هه‌زار فۆرمی بێكاری پڕ كراونه‌ته‌وه. هاووڵاتییان به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ به‌رده‌وامن له پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی بێكاری و داوای ده‌سته‌به‌ركردنی كار ده‌كه‌ن، پێویستە هانی سه‌رمایه‌داران بدرێت پڕۆژه‌ی گه‌وره له ناوچه‌كه بخه‌نه گه‌ڕ."
kdp-
