کۆبوونەوەی پەرلەمان بەکراوەیی دەمێنێتەوە

کۆبوونەوەی پەرلەمان بەکراوەیی دەمێنێتەوە
پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "بەپێی یاسا ئاساییە کۆبوونەوەی پەرلەمان ببرێتە دەرەوەی بینای پەرلەمان و کۆبوونەوەی سبەیش بەکراوەی دەمێنێتەوە".

نەجات شەعبان، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند: "سبەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە ھۆڵی شەھید سەعد عەبدوڵا دەکرێت، پێشووتر کۆبوونەوەی پەرلەمان لە ھەڵەبجەش کراوە دوای کۆبوونەوەکەی سبەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بەکراوەی دەمێنێتەوە و رۆژی سێشەممەش فراکسیۆنی پارتی ناوی بەرێز مەسروور بارزانی دەدەنە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کە بۆ بەرنامەی کار و پەرلەمانیش راسپاردەی سەرۆکی ھەرێم بۆ بەربژێری سەرۆکی حکوومەت بڵاو دەکاتەوە".

گوتیشی: "بەپێی ماددەی چوار لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی پەرلەمان لە ھەولێر دەبێت، دەکرێت لەسەر داوای سەرۆک یان دەستەی سەرۆکایەتی یان 10 ئەندام بە رەزامەندی پەرلەمان لە ھەر شوێنێکی تر بێت بەپێی پێویست.











باسنيوز
Top