سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بانگهێشتی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم کراون

سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بانگهێشتی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم کراون
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕای گەیاند، سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بەفەرمی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بانگهێشت کراون.

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕايگەیاند: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرۆکی هەموو حزبەکانی عێراقی بۆ مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرکی نوێی هەرێمی کوردستان بانگهێشت کردووە، هەروەها کەسایەتییە سیاسییەکان و باڵیۆزخانەکان میوانداری دەکرێن و بانگێشتنامەیان بۆ نێردراوە".

هاوکات ئاماژەی بەوەش دا کە رەنگە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکات و بانگهێشتنامە ئاراستەی ئەویش کراوە.

بڕیارە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ٦ی ٢٠١٩، بە فەرمی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان، سوێندی یاسایی بخوات.











باسنيوز
Top