دووپشک جەژنی لە گەرمیانییەکان تێک دا

دووپشک جەژنی لە گەرمیانییەکان تێک دا
لەماوەی ھەفتەی پشووی جەژنی ڕەمەزاندا، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار، ھەزار و 500 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.

بەپێی ئامارێکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار، ھەر لەو ھەفتەیەدا چەندین حاڵەتی جیاواز لە نەخۆشخانەکە تۆمار کراون، لەوانە: 15 حاڵەتی برینداری ڕووداوەکانی ھاتوچۆ، شەش حاڵەتی کەوتن و کەوتنەخوارەوە لە سەربان، 10 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک و 3 حاڵەتی سووتان".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، بەکۆی گشتی لەو ماوەیەدا ھەزار و 500 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.











باسنيوز
Top