لێژنەیەک لەسەر پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی پێک دەھێنرێت
بەپێی ئەو پرۆژەی کە ھەیە، بەھرۆز جەعفەر، پارێزگاری پیشووی سلێمانی بڕیاری داوە پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بداتە کۆمپانیایەکی تورکی، دوای ئەوەی گۆڕاوە و ئێستا ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری ئەو شارەیە، بریار دراوە لێژنەیەک لەسەر بریاری پارێزگاری پێشووی سلێمانی پێک بھێنرێت کە پرۆژەکەی دراوەتە کۆمپانیایەکی تورکی.
بارزان حەمید، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر فراکسیۆنی پارتی گوتی: "لێژنەکە بۆ ئەوە پێک ھێنراوە کە ئەو پرۆژە لە کۆمپانیایەکی تورکییەوە بدرێتە کۆمپانیای خۆماڵی، چونکە زووتر تەواو دەبێت، بۆ ئەمەش دەبێت ڕاپۆرتی لێژنە بدرێتە پارێزگاری سلێمانی و بریاری لەبارەوە بدرێت".
گوتیشی: "لە ئەگەری وەرگرتنەوەی ئەو پرۆژە لە کۆمپانیا تورکییەکە، دەبێت قەرەبووی مادی بکرێتەوە، کە ئەوەش بریاری دەوێت".
باسنیوز
