ڕێکخەری گشتی و شاندێکی باڵای گۆڕان بەشداریی مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی دەکات
جەلال محەمەد ئەمین، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، جگە لە فراکسیۆنەکەیان، بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستی باڵا بانگێشتکراوە و ”لە ئاستی کەسی یەکەمدا بەشداریی ڕێوڕەسمەکە دەکەن“.
سبەی دووشەممە ١٠ی ٦ی ٢٠١٩، لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری بەرپرسانی باڵای ناوخۆ و عێراق و جیهان، سوێندی یاسایی دەخوات.
بەپێی زانیارییەکان، ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، یاوەریی عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی گۆڕان دەکەن لە مەراسیمەکەدا.
باسنیوز
