بەشیر حەداد: کێشەكه چارەسەر کرا، ئەمڕۆ یەکشەممە 9-6-2019، یەكەمین کاروانی عەمرەكاران دەگەڕێنەوە هەولێر

 بەشیر حەداد: کێشەكه چارەسەر کرا، ئەمڕۆ یەکشەممە 9-6-2019، یەكەمین کاروانی عەمرەكاران دەگەڕێنەوە هەولێر


جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کێشەی عەمرکارانی کوردستان لە سعودیە، چارەسەر دەکات.

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فیسبووک) رایگەیاندووە، پەیوەندیی بە شێخ خالید ئەلعەتییە، سەرۆكی دەستەی حەج و عو‌مرەی عێراقییەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری دواكەوتنی گەڕانەوەی هەزارەها عومرەكاری هەرێمی کوردستان.

بەشیر حەداد هەروەها رایگەیاندووە، کە بە هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکان ”توانرا كێشەكە چارەسەر بكرێت“ و ئەمڕۆ یەکشەممە 9-6-2019، یەكەمین کاروانی عەمرەكاران دەگەڕێنەوە هەولێر و له رۆژانی دواتریش گه‌ڕانه‌وه‌یان له رێی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی بەردەوام دەبێت.

رۆژی شەممە 8-6-2019، نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، بە ھۆی تێکچوونی فرۆکەیەک لە شاری جەددەی سعودییە، خشتەی گەڕانەوەی عەمرەکارانی کوردستان تێکچووە و بڕیارە لە ”سێ بۆ چوار ڕۆژی داھاتوو“ عەمرەکارانی ھەرێمی کوردستان بگەرێنەوە.






باسنيوز
Top