بۆریس جۆنسنی کاندیدی سەرۆکایەتی بریتانیا: بۆ گەشتن بە رێکەوتنێکی باش پارە رۆڵی سەرەکی دەبینێت
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەکشەمە بۆریس جۆنسنی وەزیری پێشوی دەرەوەی بریتانیا کە ئێستا کاندیدێکی بەهێزە بۆ جێگرەوەی تێریزامەی سەرۆک وەزیران هەڕەشەی نەدانی ئەو 50 ملیاردۆلارەی لەیەکێتی ئەوروپا کرد کە پێشتر رێکەوتنی لەسەر کراوە.
لەبەرامبەردا، یەکێتی ئەوروپا بەردەوام دوپاتیدەکەنەوە کە جارێکی دیکە گفتوگۆ لەسەر ئەو رێکەوتنە ناکەنەوە کە ساڵی رابردو لەگەڵ تێریزامەی سەرۆک وەزیران لەگەڵی رێکەوتون.
لەمبارەیەوە جۆنسن بەسەندەی تایمزی بریتانی راگەیاندوە " هەمیشە بیرم لەوە کردۆتەوە کە شتێکی نائاساییە ئێمە پێش رێکەوتنی کۆتایی ئەو بڕە پارەیە بدەینە یەکێتی ئەوروپا، بۆ گەشتن بە رێکەوتنێکی باش پارە رۆڵی سەرەکی دەبینێت."
بەپێی وادەی تازەکراوەی یەکێتی ئەروپا، بڕیاروایە تا 31 ی ئۆکتۆبەری داهاتو پێویستە بریتانیا یەکێتی ئەوروپا بەجێبهێڵێت، ئەگەر لەو ماوەیەدا حکومەتی بریتانیا لەگەڵ پەرلەمان نەگاتە رێکەوتن یان داوا لە یەکێتی ئەوروپا نەکات بۆ جارێکی دیکە دواخستنی پرۆسەکە، مەترسی دەرچون بەبێ رێکەوتن دێتە ئاراوە کە زیانی زۆر بە ئابوری بریتانیا دەگەیەنێت.
خەندان
