ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی ئه‌مریكی كه له شوقه‌یه‌كی سلێمانی كه‌وته خواره‌وه گیانی له‌ده‌ستدا
یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بیژی ته‌ندروستی سلیمانی راگه‌یاند: ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كه له نهۆمی حه‌وته‌می یه‌كێك له شوقه‌كانی "پاك سیتی" كه‌وته خواره‌وه، پیش كاتژمیر 7ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
نه‌قشبه‌ندی باسی له‌وه‌شكرد نازانریت خۆی فرێداوه یان فریدراوهته خواره‌وه، بۆیه ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلیمانی كراوه، به‌مه‌به‌ستی پشكنین و ده‌رخستنی راستیه‌كان.
هه‌ر له باره‌ی ئه‌و رووداوه، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بیژی پۆلیسی سلیمانیش راگه‌یاند: تیمه‌كانی به‌لگه‌ی تاوان چوونه‌ته شوینی رووداوه‌كه و پشكنین كراوه، به‌لام روون نه‌بووه‌ته‌وه و هۆكاری كهوتهنه خواره‌كه‌ی به‌هۆی چیه‌وه بووه.
كاتژمێر يه‌كى دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ شه‌ممه 8/6/2019 مامۆستایەك لە نهۆمی حەوتەمی شوقەکانی (پاک سیتی) لە سلێمانی کەوتوتە خوارە و گواستراوە بۆ نەخۆشخانە.
دواى رووداوه‌كه‌ش سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆليسى سلێمانى راگه‌ياند: "پۆليس لێكۆڵينه‌وه‌ى ده‌ستپێكردووه و رووننه‌بووه‌ته‌وه، ئايا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، يان خراوه‌ته‌وه خواره‌وه".
هه‌روه‌ها گووتی: "هه‌وڵى چاره‌سه‌رى ده‌درێت و ئه‌گه‌ر له ژيان مايهوه، پۆلیس زانياريه‌كان له زارى خۆيه‌وه وەردەگرێت بۆ ده‌رخستنى راستى رووداوه‌كه".
مامۆستاکە بە رەچەڵەك ژاپۆنيیە و ناوی پیتەر جۆنە، هەڵگری رەگەزنامەی ئەمەریکییە و لە زانکۆی ئەمەریکی وانه‌ى ده‌گوته‌وه.
K24-
