د. بەشیر: دوو جار سەرۆکوەزیرانمان لە مەترسیی ناوچە کوردستانییەکان ئاگادار کردووەتەوە
د. بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەیەک پێش ئێستا دیدارێکمان لەگەڵ سەرۆکوەزیران ھەبوو و لە دۆخی ناوچە کوردستانییەکان ئاگادارمان کردەوە کە پێویستە بە زووترین کات دۆخەکە چارەسەر بکرێت، چونکە بەردەوام پەرە دەسەنێت و ئەگەر چارەسەر نەکرێت ناوچەکانی دیکەش دەگرێتەوە."
د. بەشیر خەلیل حەداد گوتیشی: "سێیەم ڕۆژی جەژن جارێکی دیکە لە ڕێگەی نووسینگەکەیەوە سەرۆکوەزیرانمان ئاگادار کردووەتەوە و بڕیارە لە کاتی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستاندا، ڕۆژی دووشەممە (١٠-٦-٢٠١٩) ئامادە بێت و لەوێش جارێکی دیکە ئاگاداری دەکەینەوە و ھەرکاتێکیش گەڕاینەوە بەغدا لە ١١ی ئەم مانگەوە جارێکی دیکە بەجددی کار لەسەر ئەو پرسە دەکەین."
حەداد ڕوونیشی کردەوە: "ئەوانەی ئەو کارە دەکەن ناحەزانی کوردن و نایانەوێت ئەو ناوچانە ئارام و سەقامگیر ببن."
kdp-
