یوونیسێف لە زیادبوونی هاوسەرگیریی منداڵان هۆشداری دەدات
بەپێی ئامارێك كە رێكخراوەكە بڵاوی كردووەتەوە لە چەند ساڵی ڕابردوودا 115 ملیۆن حاڵەتی هاوسەرگیریی منداڵان لە جیهان تۆمار کراوە و 23 ملیۆن لەو ڕێژەیە لە خوار تەمەنی 15 ساڵەوە بوون.
میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردووەتەوە (هەنریتا فۆر) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری رێكخراوی یوونیسێف پێی وایە زۆربوونی ئەو جۆرە هاوسەرگییریانە زیانی هەیە، چونكە منداڵ لە تەمەنێكی کەمەوە دەخرێتە بەر پرسیارێیەتییەكی گەورە و بەمەش ناتوانێ ئەركەكانی بە باشی بەڕێوە ببات و ئەمەش پێچەوانەی یاسا و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە پاراستنی منداڵان.
لە راپۆرتەكەی رێكخراوی یوونیسێفدا ئاماژە بە ناوی چەندی وڵاتێك كراوە كە زۆرترین هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵیدا تێیایاندا ئەنجام دەدرێت، لەوانە وڵاتانی كیشوەری ئەفریقا وەكوو (نیكاراگوا و مەدغەشقەر) و هەندێك لە وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا و لە دراوسێیەتیی هەرێمی کوردستانیش ئێران یەک لەو وڵاتانەیە کە ساڵانە بە سەدان حاڵەتی هاوسەرگیریی منداڵان و بەتیابەت کچانی خوار تەمەنی 18 ساڵ تێیدا ڕوو دەدات.
باسنيوز
