لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
بەرپرسی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ شەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩، رێبوار بابکەیی، بەرپرسی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان ڕايگەیاند، کاتژمێر ١١ی ڕۆژی دووشەممە، بەپێی بانگهێشتنامەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت“.


ڕوونیشی کردەوە: ”هۆڵی پەرلەمان جێگەی میوانەکانی تێدا نابێتەوە، بۆیە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا مەراسیمەکە دەکرێت“، میوانەکانیش لەسەر سێ ئاست بانگهێشت کراون:



یەکەم: لە ئاستی ناوخۆی کوردستان، بەرپرسانی حزبەکان و لایەنەکان و کەسایەتییەکان بانگهێشت کراون.

دووەم: لە ئاستی عێراقدا بەرپرسانی ئیداریی و حکوومی و حزبی بانگهێشت کراون.

سێیەم: لە ئاستی دەرەوەی وڵاتدا، بەرپرسانی باڵا بانگهێشت کراون، سەرەڕای باڵیۆز و کونسوڵی وڵاتان.


ئەمڕۆ شەممە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات، لەبارەی ئەوەی ئاخۆ سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات، ڕێبوار بابکەیی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”بەپێی زانیارییەکانی من، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات“.











باسنيوز
Top