هەورەبرووسکە لە کرماشان دوو کەسی کردە قوربانی
لەمبارەوە حوسێن براری، فەرماندەی پۆلیسی کرماشان بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە دوێنێ هەینی 2019.6.7 لە دوو ڕووداوی جیادا لە دوو گوندی "چەقانێرگز و چەقاکەلبعەلی" شوانێکی تەمەن سی ساڵ و ژنێکی تەمەن 70 ساڵ بەهۆی لێدانی هەورەبرووسکەوە گیانیان لەدەست داوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە هاوکات هەوروبرووسکە لە گوندی "لەعلئاوای ڕیزوەند"ی سەر بە شاری "مایەشت" لە پاریزگای کرماشان، بووەتە هۆی تێداچوونی شەش سەر مەڕی هاووڵاتیان.
لە بەهاری ئەمساڵدا بەهۆی لێدانی هەورە برووسکەوە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان چەندان هاووڵاتیی کورد بوونەتە قوربانی.
باسنيوز
