دوو پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستدا
ئێواره‌ی رابردوو، له ئه‌نجامی وەرگەڕانی مینی باسێک لە گوندی وەرێی خۆشناوەتی دوو پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان گیانیان لەدەستدا.
پێشمه‌رگه‌كان یه‌كێكیان ئافره‌ته به ناوی لیمۆ كه‌ریمی و ئه‌وی دیكه‌شیان ناوی زێئووس وەکیلی و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، سکرتاریەتی کۆمەڵەی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه: لە کاتی جێگۆڕکێ و گۆاستنەوەی ژمارەیەک لە هاوڕێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵە بۆ بنکە سنوورییەکان، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی هەڵگری هاوڕێیانی پێشمەرگە لە گوندی "وەرێ" لە نێوان "نواوە" و "مێرگەسەر" لە نزیک "بێتواتە" لە ناوچەی رانییە، تووشی رووداوی هاتووچۆ بووه.
K24-
