گه‌نجێك له ده‌ریاچه‌ی دوكان خنكا
ئێوارەی رابردوو گەنجێکی بە ره‌چه‌ڵه‌ك عەرەب لەکاتی مەلەکردن لەدەریاچەی دوکــان خنکا.
ئەو گەنجە لەگەڵ خێزانه‌كه‌یدا بۆ پشووەکانی جەژن و گەشت کردن روویان كردبووه هاوینەهەواری دوکان.
پێشتر رێژین رەئوف، بەڕێوبەری گەشت و گوزاری دوکان راگەیاندبوو، کە مەلەکردن لە دەریاچە و زێی دوکان مەترسی هەیە و گەشتیاران لەو ناوچانەی بۆ مەلەکردن ناشێن ئاگادار دەکەنەوە.
تیمی مەلەوانی دوکــان دوای گه‌ڕان و پشكنین توانیویانه ته‌رمی گه‌نجه‌كه بدۆزنه‌وه.
خنکانی ئەو هاووڵاتیە دەبێتە دووەم حاڵەتی خنکان لەم ساڵدا لەدەریاچەی دوکــان تۆمار كرابێت
k24-
