لە رۆژانی جەژن زیاتر لە 20 هەزار گەشتیار سەردانی دەڤەری سۆرانیان کردووە
بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران رايگەیاند، پلانێکی ڕێک و پێکمان بە هەماهەنگی خاوەن شوێنە گەشتیارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنورەکەمان دارشتووە، بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران، کە تەنها لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 20 هەزار گەشتیار روویان لەشوێنە گەشتیارییەکانی سنورەکەمان کردووەو پێشبینی دەکەین تا کۆتایی رۆژەکانی پشووی جەژن رێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ زیاتر لە 35 هەزار گەشتیار بەرزببێتەوە".
گوتیشی: "ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە تا ئێستا هیچ رووداوێکی ناخۆش تۆمار نەکراوەو گەشتیاران گەشتێکی خۆش و ئارامیان بەسەر بردووە، دەستخۆشیش لە هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی هاتوچۆ و گشت خەمخۆران دەکەین کە بەردەوام لە خزمەت و ئەرکدان بۆ رێکخستن و پێشوازیکردن لە گەشتیاران".
باسنيوز
