هاووڵاتییەک لە زێی دوکان خنکا

هاووڵاتییەک لە زێی دوکان خنکا
ئێوارەی دوێنێ هاووڵاتییەکی بەڕەگەز عەرەب لە مەلەکردن لە زێی دوکان خنکا.

بەپێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە عەرەبە بەمەبەستی گەشتوگوزار لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان لە هاوینەهەواری دوکان کردبوو.

تیمەکانی مەلەوانی دوکان دوای گەڕان و پشکنین توانیان تەرمی گەنجە عەرەبەکە بدۆزنەوە و خنکانی ئەو هاووڵاتییەش دەبێتە دووەم حاڵەتی خنکان لەمساڵدا لە دەریاچەی دوکان تۆمار کرابێت.







باسنيوز
Top