هەولێر.. لەبارەی وێستگەی کارەبای ئەحمەد ئیسماعیلەوە دڵنیایی دەدرێت

هەولێر.. لەبارەی وێستگەی کارەبای ئەحمەد ئیسماعیلەوە دڵنیایی دەدرێت
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێک لە نزیک وێستگەی کارەبای ئەحمەد ئیسماعیل لە هەولێر کەوتەوە و لە ئەنجامدا ڕووبەرێک دەغڵودان سووتا بەڵام لەبارەی وێستگەکەوە دڵنایی دەدرێت.

شێخ کافی ئەفسەر لە ژووری عەمەلیاتی پۆلیسی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕايگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە نزیک وێستگەی کارەبای ئەحمەد ئیسماعیل لە هەولێر کەوتەوە کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی هەولێر - مەخموور و بە زووترین کات تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنەکە".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە زۆر نزیک بوو ئاگر بپەرێتەوە نێو حەوشەی وێستگەکە و بەمەش مەترسیی لەسەر وێستگەکە درووست بوو بەڵام تواندراوە زوو ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و پێش لە مەترسییەکانی بگیرێت.

ئاشکراشی کرد کە بەهۆی ئاگرەکەوە ڕووبەڕێکی دەغڵودان و پوش و پەڵاش سووتاوە و کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تواندراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێ و ئێستا لیژنەیەکی تایبەت پێکهێنراوە بەمەبەستی زانینی قەبارەی زیانەکان و هۆکاری ئاگرەکە.










باسنيوز
Top