ئامارى سه‌ردانیكه‌رانى نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر بۆ ڕۆژانى جه‌ژن ئاشکرا دەکرێ
فاخیر كرمانجى گوته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌ولێر رايگه‌یاند: "له رۆژانى یه‌كه‌م و دووه‌مى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا ته‌نیا له‌سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر (4500) كه‌س سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه و چاره‌سه‌رى پێویستتان بۆ كراوه له‌لایه‌ن پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستتیه‌وه كه له‌رۆژانى جه‌ژنیشدا ئێشكگرن".
راشیگه‌یاند: "ژماره‌یه‌كى زۆرى ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن به‌هۆى تێكچوونى بارى ته‌ندروستییانه‌وه‌یه له جه‌ژندا, كه زۆربه‌یان حاڵه‌تى ئاساین و دواى باشبوونى ته‌ندروستیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه".
ئاماژه‌ى به ئه‌وه‌ش كرد" له‌و ژماره‌یه‌ى كه سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه (7) رووداوى هاتوچۆ و (3) رووداوى پێوه‌دانى مار و دووپشك و (17) سوتان، (100) نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره و بچووك و (863) خه‌وتن له نه‌خۆشخانه تۆماركراون و له‌و ژماره زۆره هیچ رووداوێكى گیانله‌ده‌ستدان تۆمار نه‌كراوه".
باسنيوز
