قەڵادزێ.. شوانکارێک لەنێو ئاودا خنکا
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی پۆلیسی ڕاپەڕین کە، تێیدا هاتووە، "کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی (خ، پ، ح) ڕەگەزی نێر، لەدایکبووی ساڵی 1954 پیشەی کاسب، دانیشتووی گوندی (دەرگەڵە)ی سەر بە ناحیەی ژاراوە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ".
ڕوونیشکراوەتەوە، ئەو هاووڵاتییە شوان بووە و لە ڕووباری گوندی (مارەدوو) لە بناری قەندیل لەئاودا خنکاوە، دوای توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
باسنیوز
