هێمن هه‌ورامی پێشمه‌رگه‌كانی ده‌ڤه‌ری مه‌خموور و چیای قه‌ره‌چووغی به‌سه‌ركرده‌وه.
لە سەردانەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەناوی پەرلەمانی کوردستانه‌وه پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی لە پێشمەرگەکان کردوو ئاماژەی بە قارەمانییەتی پێشمەرگە کرد لە بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی کوردستان لە دەستی تیرۆریستانی داعش و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی کە ویستییان ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەناو ببەن، بەڵام بە بەرگریی قارەمانانەیان پێشمەرگە سەلماندییانەوە کە هەمیشە قەڵغانی پاراستنی کوردستان و دهستكهوتهكانییهتی.
هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌دا بۆ لای پێشمه‌رگه‌كان هێمن هه‌ورامی، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیى هاوتاكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرده‌وه و رایگه‌یاند: "دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به هه‌ماهه‌نكی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ده‌ستده‌كه‌ین به به‌جیهێنانی خواستی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان له چوارچێوه‌ی یاسادا.
له به‌رامبه‌ردا فه‌رمانده و لیواكانی هێزه‌كانی پێشمەرگەى سنووره‌كه، سوپاسى جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد بۆ ئه‌و بهسهركردنهوهیهى و پشتیوانییه‌ی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌ڵێنیان دووپات كرده‌وه وه‌ك هه‌میشه له ریزى پێشه‌وه‌ى خه‌بات و قوربانیدان ده‌بن له پێناوى پاراستنی خاكى هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانیدا.
kdp-
