پێشمەرگە لە ناوچە کوردییەکانی سنووری مووسڵ رۆلی گرنگ دەبینێت

پێشمەرگە لە ناوچە کوردییەکانی سنووری مووسڵ رۆلی گرنگ دەبینێت
بەرپرسی لقی پارتی لە مووسل ئاماژە بەوە دەکات کە پێشمەرگە رۆڵێکی بەھێزی ھەیە لە دۆخی ناوچە کوردییەکانی مووسڵ و دەبێت ئەو فرە ھێزیەی مووسڵ نەمێنێت.

عەلی خەلیل بێتکاری، لەمبارەوە ڕايگەیاند: "ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناچە کوردییەکانی مووسڵ رۆلی گرنگ دەبینێت بەتایبەت لە شنگال و بەنداوی مووسڵ ئەگەر بێت و بگەڕێنەوە بۆ شوێنی جارانیان".

گوتیشی: "نزیکەی ھەشت ھێزی جیاواز لە مووسڵ ھەیە کە ئەمەش گرفتی بۆ ئەمنیەتی مووسڵ دروست کردووە، لەوانەش ھێزی سوپای عێراق، پۆلیس، حەشدی شەعبی، عەسائیب، ئیتحادی، ھەواڵگری میلیشاکان".








باسنيوز
Top