کەرکووک.. دیسان ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی کورد بەر بوو

کەرکووک.. دیسان ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی کورد بەر بوو
گوتەبێژی بەرگریی فریاکەوتنی کەرکووک ڕای دەگەیەنێت، کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە٤\٦\٢٠١٩ ئاگر لە دەغڵودانی هاووڵاتییان لە سنووری کەرکووک بەر بووە.

مولازم یەکەم قەیس عەبدولڕەزاق، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی کەرکووک ڕايگەیاند: "نزیک کاتژمێر١٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥\٦\٢٠١٩ لە ناحیەی تەللوەرد دەغلودانی هاووڵاتییان سووتان و ئێمە وەک تیمەکانی بەرگریی شارستانی چووینە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەمان کۆنترۆڵ کرد".

ڕوونیشی کردەوە: "تا ڕۆژی ١\٦\٢٠١٩ لە سنوورە پارێزگای کەرکووک (٣٩) حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە ڕووی داوە، هەورەها سێ هەزار و (٢٥٢) دۆنم بەو هۆیەوە سووتاون، لەگەڵ ئەوەشدا (٢٧) هەزار و (٧٥٥) دۆنم توانیومانە ئاگرەکەی کۆنترۆڵ بکەین و ڕێگری لە سووتانی دەغلەکەی بکەین.

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی کەرکووک ئاشکرای کرد: "کاتژمێر ٢ی شەوی ڕابردوو لە حەویجە ١٥٠ دۆنم سووتاوە".

لەبارەی ئەوەی ئایا ئەو ئاگرانەی لە سنووری پارێزگای کەرکووک و لە دەغڵودانی هاووڵاتییان بەر دەبن چەندی بە ئەنقەست کراوە؟، گوتەبێژەکەی بەرگریی شارستانیی کەرکووک جەخت دەکاتەوە: "بێگومان ئەنقەستی تێدایە، بەڵام لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس و دەرەنجامی کۆتایی ئەوە دەردەخەن".











باسنيوز
Top