پۆلیسی سۆران: تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو ڕووی نەداوە

پۆلیسی سۆران: تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو ڕووی نەداوە
گوتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕای دەگەیەنێت، جەژنی ئەمساڵ لەچاو ساڵانی پێشتر جیاوازە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێک لەلای ئێمە تۆمار نەکراوە.

ڕائید سەعدوون هاودیانی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕايگەیاند: "جەژنی ئەمساڵ جیاوازە لەچاو جەژنەکانی دیکەدا چونکە هیچ حاڵەتێکی کوشتن، تەقەکردن، دزیکردن، ڕووداوی هاتوچۆ لە سنوورەکەدا ڕووی نەداوە".

ڕوونیشی کردەوە کە هێزەکانمان لە هەموو شوێنەکان دانراون، تەنانەت لە کوچە و کۆڵانەکانیش هێزی لێیە بۆ ئەوەی ئەو ماڵانەی دەچنە دەرەوە دزیان لێ نەکرێت، گوتیشی: "گەشتیارێکی زۆر ڕووی لە ناوچەکە کردووە و بە گوێرەی ئەو پلان و بەرنامانەی دانراون ئێمە کارەکانمان دەکەین".










باسنيوز
Top