د. بەشیر حەداد: شاندێکی باڵای حکومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەکات و ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی ئەنجام دەدرێت
د. بەشیر حەداد بە میدیاکانی ڕاگەیاند "لە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، بۆ ئەوەی رێككەوتنێكی كۆنكرێتی لەگەڵ بەغدا بكرێت، نەك ساڵانە تووشی ئەم كێشانە ببینەوە".
ئێواره‌ی دوێنێ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکۆماری عێراق ئه‌نجام دابوو، وێڕای به فه‌رمی بانگهێشتکردنی سه‌رکۆمار بۆ ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێم، هه‌ردوولا دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌که و هه‌رێمی کوردستانیان تاوتوێ کردبوو.
باس‌نیوز
