حەکیم: کێشەکانی هەولێر و بەغدا یەکپارەچەیی خاکی عێراق دەخاتە مەترسیەوە

حەکیم: کێشەکانی هەولێر و بەغدا یەکپارەچەیی خاکی عێراق دەخاتە مەترسیەوە
سەرکردەی رەوتی حیکمەی نیشتمانی دەڵێت، بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق، دەبێ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن.

عەممار حەکیم، سەرکردەی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی لە گووتاری نوێژی جەژندا دووپاتی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە.

حەکیم رایگەیاندووە، دەبێ لە ماوەی داهاتوودا حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانیان رێکبخەنەوە و کێشە و دۆسییەکانیان چارەسەر بکەن.

هۆشداریشی داوە لە تەقینەوەی دۆخەکە ئەگەربێتو کێشەکانی هەردوولا چارەسەر نەکرێن; بە هەڕەشە لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق ناوی برد.

لە دوای رووخانی رژێمی سەددام حوسەینەوە، هەولێر و بەغدا کێشەی زۆریان لەسەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، کێشەی نەوت و غاز و جێبەجێکردنی دەستوور هەبووە، لە ئێستاشدا ئەو کێشانە بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە.




K24
Top