سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان داوایه‌ك له لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی حكوومه‌ت ده‌كات
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی راگه‌یاند و داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكوومه‌ت كرد، هه‌نگاو به‌ره‌و سازان و لێكتێگه‌یشتن بنێن، ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵیادی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانى كوردستان جوانترین و ڕازاوه‌ترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسلمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌ین و ده‌خوازین ببێته جه‌ژنی خێر‌و خۆشی بۆ گشت لایه‌ك، یه‌كێك له سیما هه‌ره جوانه‌كان جه‌ژن ئاشتبوونه‌وه و لێبوورده‌ییه، له ئێستادا له هه‌موو كات زیاتر پێویستمان به‌و لێبوورده‌ییه و یهكڕێزیه هه‌یه له‌هه‌رێمى كوردستان، بۆیه داواكارین له‌سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی پێكهێنه‌ری حكوومه‌ت، به‌زووترین كات به‌سازان و لێك تێگه‌یشتن هه‌نگاو بنێن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان، وه‌ك دیاره رۆژی 4ی حوزه‌یرانی 1992 یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان گرێدرا، په‌رله‌مانێك كه به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌لكی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كڕێزی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان هاته به‌رهه‌م، به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌م سالیاده ببێته‌هانده‌رێك بۆزیاتر چه‌سپاندنی پایه‌كانی سیسته‌می دیموكراسی و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی له‌هه‌رێمی كوردستان.
جارێكی‌تر پیرۆزبایه‌كی گه‌رم له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز و ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌رله‌مانى كوردستان.
k24-
