نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی بانگهێشت كرد بۆ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنیی
له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رکۆماری عێراق دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌که و کوردستانیان تاوتوێ کرد.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رکۆماری عێراق ئه‌نجام دا و تێیدا وێڕای به فه‌رمی بانگهێشتکردنی سه‌رکۆمار بۆ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێم، هه‌ردوولا دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌که و هه‌رێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر بایه‌خی پاراستنی یه‌کڕیزی و هه‌ماهه‌نگی له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌ی که ناوچه‌که پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، جه‌ختیشیان کرده‌وه، که پێویسته هه‌وڵه‌کان یه‌کبخرێن له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ناکۆکییه‌کان و به‌دوورگرتنی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له ئاڵۆزییه‌کان.
هاوکات سه‌رکۆمار و سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم پێویستیی هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیان له قۆناغی داهاتوودا دووپاتکرده‌وه و پیرۆزباییی جه‌ژنی ره‌مه‌زانیان له یه‌کتر کرد و هیوایان خواست که ئه‌م بۆنه‌یه ببێته مایه‌ی ئۆقره‌یی و ئارامی و کۆتاییهاتنی قه‌یرانه‌کان.
هه‌روا سه‌رکۆمار پیرۆزبایی له سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان كرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.
k24-
