ئاگادارییەک بۆ سەرجەم قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی
ئەمڕۆ دووشەممە 3/6/2019، کەریم لەتیف ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنەی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم قوتابییانی پۆلی 12 ئامادەیی بڵاو کردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دەدات: "بەپێی ئەو داتا و ئامارانەی لەبەردەستمان دایە، ئاماژە دەکەن کە تاقیکردنەوەکانی وزاریی ئەمساڵی خوێندنی 2018 - 2019، بەپێی پێوەرە پەروەردەییەکان بەڕێوە دەچن، بە جۆرێک زۆر باشتر لە ساڵانی پێشوو، لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانەی لە پرۆسەکە ئەنجام دراون".
باس لەوەش دەکات: "بەپێی ھەڵسەنگاندنی ئێمە، ھیچ کەموکوڕییەکی زەق نییە کە ببێتە مایەی گرفت، ئەگەر ھەبووبێت، بە دڵنیاییەوە لە تاقیکردنەوەکانی داھاتوو چارەسەر دەکرێت".
سەرۆکی لێژنەی ئەزموونەکان داوا لە سەرجەم قوتابییان دەکات، بە بڕوایەکی تەواو بەخۆبوون و بە دەروونێکی ئارام بچنە نێو ھۆڵی تاقیکردنەوە، دڵنیاشیان دەکاتەوە، کە ھەموو مافێکیان لای ئەوان پارێزراوە.
باسنيوز
