وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی فیدرال پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌رك و كاری نوێیدا، هه‌روه‌ها جه‌ختی له زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ كرده‌وه.
له به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزباییی ئه‌لحه‌كیمی كرد و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ، نیشان دا
k24 -
