پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌

پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆدەبنەوە، بەپرسێکی پارتی دەڵێت: بە بەشێك لە رێککەوتنەکەدا دەچینەوە، چونكە یەکێتی پابەند نەبووە بە رێککەوتنەکە. بەپرسێکی یەکێتیش جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی رێككوتنه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: بۆ ئەم مەبەستە یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و مانەوەی رێککەوتنەکە به‌لای حیزبه‌كه‌یه‌وه‌ گرنگە.

له‌مباره‌یه‌وه‌ دیاری حوسێن، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات و دەڵێت: بە بەشێکی رێککەوتنەکەدا دەچنەوە.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی یەکێتی بەوە تۆمەتبار دەکات, كه‌ لە بارەی دەنگدان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پرسی کەرکووک پابەندی رێککەوتن-ەکە نەبووە.

وێڕای ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ی تۆمه‌تی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ و پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ بۆ یه‌كێتی درێژ ده‌كرێت، به‌ڵام رێبوار ئیسماعیل، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر پاراستن و مانەوەی حیزبه‌كه‌ی له‌ رێککەوتنەکەكه‌دا بەلاوە گرنگە و دەڵێت: دەبێت رێككه‌وتنه‌كه‌ وەك خۆی جێبەجێبکرێت، گەشبینیشە بەوەی كە پارتی و یەكێتی بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنووسی رێككەوتنەكەیان كۆدەبنەوە.

گرژییەکانی پارتی و یەکێتی لە کاتێکدایە هەفتەی داهاتوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندنی یاسای دەخوات و هەمان رۆژ کاندید بۆ پێکهێنانی حکوومەتیش رادەسپێردرێت و دەبێ لەماوەی سی رۆژ داھاتووشدا كابینەی نوێ پێكبھێنێت و ھەمان ماوەش لەبەردەم یەکێتی ھەیە بۆ یەكلابوونە و بەشداریكردنی لەكابینەی نوێی حکوومەتدا.

k24
Top