چینوتوێژەکانی سلێمانی و هەڵەبجە: پارتی تەواو پابەندی ڕێککەوتن بووە
كارزان سه‌لام، پارێزه‌ر له دادگای هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی پێویستیمان به زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش پێویستیمان به ڕێكکه‌وتنی سیاسی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخێكی سه‌قامگیرمان هه‌بێت، كوردستانیانیش شاهیدی ئه‌وه‌ن پارتی، كه ئێستا خاوه‌نی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانییه، بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت په‌نای بردووه‌ته به‌ر ڕێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان، به‌تایبه‌ت یه‌كێتی، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كێتییه پابه‌ندی ڕێكکه‌وتنه‌كانی نابێت".
كارزان سه‌لام ده‌ڵێ: "بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی به‌هێزمان هه‌بێت و هه‌رێمه‌كه‌مان دوور بێت له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی، پێویستمان به ڕێککه‌وتنی سیاسیی هه‌یه و، پێویسته حیزبه‌كانیش ڕێز له ڕێكکه‌وتن و ئیمزای كه‌سی یه‌كه‌می خۆیان بگرن، پابه‌ندی ڕێكکه‌وتنه‌كانیان بن، بێنه ناو بازنه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت و ناكرێت له‌وه زیاتر پێكهێنانی حكوومه‌ت دووا بكه‌وێت، پارتی خاوه‌نی زۆرینه‌یه خه‌می پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیه‌تی، بۆیه زۆرپشودرێژە و له‌سه‌ر حیزبه‌كان ڕاوه‌ستاوه تاوه‌كو حكوومه‌تێكی به‌هێز بۆ كوردستانێكی به‌هێز دروست بكرێت، ئه‌گه‌رنا به زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ده‌یتوانی هه‌رزوو كابینه‌ی 9ـی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕابگه‌یه‌نێت".
ئه‌مڕۆ 2-6-2019 پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌واوی ڕێکكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و پارێزگاری كه‌ركووك و به‌غدا بۆ ڕای گشتی بڵاو كرده‌وه.
ته‌لار كاكی، چالاكی پارێزگای سلێمانی، ئاماژه به‌وه ده‌كات: "ڕێكکه‌وتن و پابه‌ندبوونی حیزبه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زه‌رووره‌تی قۆناخی ئێستای كوردستانه، دوواخستن و پابه‌ندنه‌بوونی لایه‌نێكی سیاسی به ڕێکكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، ڕێزنه‌گرتنه له ڕای گه‌ل كه ده‌نگی داوه، ئه‌وه نزیكه‌ی ده مانگه هه‌ڵبژاردن كراوه، به‌ڵام حكوومه‌ت پێك نه‌هێنراوه".
كاكی ده‌ڵێ: "ڕای گشتی ئێستا زۆر به‌باشی ده‌زانێت پارتی پابه‌ندی ڕێكکه‌وتنه‌كانی بووه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كێتییه پابه‌ندی ڕێكکه‌وتنه‌كانی نه‌بووه و تا ئێستا ڕوئیایه‌كی ڕونیشی نییه له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت بۆ ڕای گشتی. سلێمانی و ته‌واوی كوردستان چاویان له حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری به‌هێزه".
چینوتوێژه‌كانی كوردستان داوا ده‌كه‌ن حیزبه‌كان به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای كوردستان وەپێش به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بخه‌ن، كێشه‌ی ناوخۆی خۆیان نه‌كه‌نه هۆكار بۆ په‌كخستنی پێكهێنانی حكوومه‌ت.
خۆشناو ئه‌نوه‌ر، له ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، ئاماژه به‌وه ده‌كات: "نابێ حیزبێك كێشه‌ی ناوخۆی خۆیان هه‌یه و له‌سه‌ر كاندیدانیان بۆ پۆسته‌كان ڕێك ناكه‌ون، گرفت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت دروست بكه‌ن، پاشان واش پێشانی بده‌ن ئه‌وه پارتییه پابه‌ندی ڕێکكه‌وتنه‌كانی نابێت، بۆیه جێگه‌ی خۆی بوو پارتی ته‌واوی ڕێكکه‌وتنه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ ڕای گشتی بڵاو كرده‌وه".
ناوبراو ده‌ڵێ: "پارتی زۆر له حه‌قی خۆی خۆش بووه بۆ حیزبه‌كان، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی به‌هێز بۆ چوار ساڵی ئاینده درست بكرێت، پشوودرێژیی پارتی له ڕاده‌به‌ده‌ر بووه، بڕواشمان به پارتییه كه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی حكوومه‌تێكی به‌هێز ڕاده‌گه‌یه‌نێت، پارتی به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی له پێش به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبیی خۆی ته‌ماشا ده‌كات".
ڕۆژنامه‌نوسان ده‌ڵێن، كاتێك حیزبێك ڕێكکه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر پرسه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی به‌رامبه‌ری ئیمزا ده‌كات و پابه‌ندی ڕێکكه‌وتنه‌كانی نابێت، ئه‌وه متمانه‌ی له‌لای گه‌ڵ له‌ده‌ست ده‌دات.
ڕۆژنامه‌نووس، له‌میا ڕه‌سووڵ، له شاری سلێمانی، ئاماژه به‌وه ده‌كات: "وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ئێمه به‌رده‌وام بیر له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ده‌بێ سه‌ركرده‌كانی كوردستانیش هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته‌كه‌مان له پێش به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبه‌كه‌ی خۆیانه‌وه ته‌ماشا بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ وڵاتێك ده‌ست له كاروباری ناوخۆیمان وه‌ربدات، به‌ڵام به‌داخه‌وه له پێكهێنانی حكوومه‌تدا به‌دی نه‌كراوه به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای كوردستان بخەنه پێش به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبه‌كانیانەوە".
له‌میا ڕه‌سووڵ گوتیشی: "حیزب كه ڕێكکه‌وتنی سیاسی ئیمزا ده‌كات له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی به‌رامبه‌ر ده‌بێ پابه‌ندی ڕێکكه‌وتنه‌كانی بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌یبینین یه‌كێتیی پابه‌ندی ڕێكکه‌وتنه‌كانی نابێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی. یه‌كێتی چه‌ندین ڕێكکه‌وتنی له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی تریش كردووه، به‌ڵام پابه‌ندی ڕێكکه‌وتنه‌كانی نه‌بووه، ئه‌وه‌ی من وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێك ئیشم كردووه ئاگامان له ڕووداو و ڕێكکه‌وتنه‌كانه، پارتی پابه‌ندی ڕێكکه‌وتنه‌كانییه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، به‌ڵام لامان سه‌یره یه‌كێتی پابه‌ندی ڕێكکه‌وتنه‌كانی نابێت و پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه و ڕێكکه‌وتنه‌كانی جێبه‌جێ ناكات. كاتێك پێوه‌ی پابه‌ند نابێت، با هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ڕێكکه‌وتن نه‌كات."
kdp -
