لە حاجی ئۆمەران بڕێکی زۆر لە خوێ گەڕێندرایەوە بۆ ئێران

لە حاجی ئۆمەران بڕێکی زۆر لە خوێ گەڕێندرایەوە بۆ ئێران
لە کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بڕێکی زۆر لە خوێی ئازەر گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیاندراوێک، تێیدا بڵاوی کردووەتەوە، "ڕۆژی شەممە 2019/6/1 هه‌ڵساین به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی 1 بار هەڵگری بە بڕی 27 تەن و 120 کیلۆگرام لە خوێی ئازەر بۆ وڵاتی ئێران".

ڕوونیشکراوەتەوە، لەلایەن لێژنەی هۆبەی نمونەی خۆراک پشکنین بۆ خوێیەکە کرا، بەڵام لە پشکنینی تاقیگە دەرنەچوو، بۆیە گەڕێندراییەوە بۆ ئێران.










باسنيوز
Top