مەسعود حەیدەر: پێویستە هەرچی زووە گرووپی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەرە داوای لێبووردن لە گەلی کوردستان و كەركوكییەكان بكەن

 مەسعود حەیدەر: پێویستە هەرچی زووە  گرووپی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەرە داوای لێبووردن لە  گەلی کوردستان و كەركوكییەكان بكەن


مەسعود حەیدەر، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق، ڕای گەیاند کە ئەمڕۆ جارێکی دیکە کەرکووک و کەرکووکییەکان ئەنفال دەکرێنەوە، ئەوەش لە ئەنجامی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرە.



مەسعود حەیدەر لە پەیامێکی کورتدا کە بەناونیشانی (١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەت بوو)، ئاماژەی بەوە داوە کە ”خیتابی موتەشەنیج و قاڕە قاڕ حەقیقەتی مێژوو ون ناکات“.



ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ”گرووپێکی دیار نیوەی خاکی کوردستانی تەسلیم بە بەغدا کرد و حەیدەر عەبادی رێککەوتنەکەی جێبەجێ نەکرد و بەکاریانی ھێنان بۆ لاوازکردنی ناوماڵی کورد“.



بۆیە پێیوایە کە ئەو گرووپە ”راستترین شت بیکەن لەم قۆناغەدا، داوای لێبووردنە لە گەلی کوردستان“.



مەسعود حەیدەر بە ڕاشکاوی دەڵێت: ”ئەمڕۆ کەرکووک و کەرکووکییەکان جارێکیتر ئەنفال دەکرێنەوە و ئەم ئەنفالکردنەش لە ئەنجامی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەرە“.



باسیشی لەوە کردووە، بۆ ئەوەی کەرکووک ئازاد بکرێتەوە، پێویستە نیشتمانپەروەرەکان یەک بگرن و بە یەک ئاراستە کار بۆ گەل و خاکی کوردستان بکەن.









باسنیوز
Top