باڵیۆزی عێراق لە تاران: پەیامی ئێران دەگەیەنینە وڵاتانی كەنداو
باڵیۆزی عێراق لە تاران رایده‌گه‌یه‌نێت، بریارە بەغدا پەیامی تاران لەمەڕ واژۆكردنی پەیماننامەیه‌كی تایبه‌ت به رێگه‌نه‌دان به هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، بگەیەنێتە وڵاتانی سعوودیه، ئیمارات و به‌حره‌ین.
سەعید عەبدولوەھاب، بە ئاژانسی فەرمی ئیسنای ئێرانی راگەیاندووە، عێراق چەند ھەنگاوێكی لەو چوارچێوەیەدا ھاویشتووە.
بە وتەی باڵیۆزی عێراق، تاران ئامادەیی خۆی دەربریوە بۆ ئەوەی رێككەوتنەكه لەگەڵ وڵاتانی كەنداو واژۆ بكات و سەردانەكەی جێگری وەزیری دەرەوەش بۆ كوێت و قەتەر و عومان لەم چوارچێوەیەدا بوو.
دوای فشارەكانی ئەمریكا و تۆمه‌تباركردنی ئێران بە ئەنجامدانی كاری تێكدەرانە لە ناوچەكە، لووتكەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە مەككە كۆمەڵێك بریاریان دژ بە ئێران، دەركرد ئەوەش كاردانەوەی تارانی لێكەوتەوە.
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئێران، تاران نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه وڵاتانی كه‌نداو رێگه به واشنتن بده‌ن، سنووره ئاوی و وشكانییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران به‌كاربهێنێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو واژۆ بكات.
K24-
