عەبادی بۆ نێچیرڤان بارزانی: هیوامان سەرکەوتنتە
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بۆ نێچیرڤان بارزانی دەڵێت "پیرۆزباییتان لێدەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پڕین لە هیوا بۆ بەردەوامی هاوئاهەنگی لە هەموو بوارەکاندا، پاش ئەوەی قۆناخی رابردوو هاوئاهەنگییەکی گەورەی بەخۆیەوە بینی، کۆتاییەکەی سەرکەوتنی گەورە و مێژویی بوو بەسەر چەتەکانی داعشی تیرۆریست. لەو جەنگی مان و نەمانەدا سەرکەوتن و قوربانییەکانی هەموو عێراقییەکان تێکەڵبوون". عەبادی ئەوەشی گوتووە "هیوامان سەرکەوتنانە لە ئەرکەکانتان لە قۆناخی داهاتوودا، هەروەها خێر و ئاشتی و گەشانەوە بۆ گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق".
KDP-
