کەنیسەی سریانی ئۆرسۆدۆکس بۆ نێچیرڤان بارزانی: هەمیشە کەسێکی دانا بوویت
ئێگناتیۆس ئەفرامی دووەم، پاتریاکی ئەنتاکیی هەموو رۆژهەڵات و سەرۆکی باڵای کەنیسەی سریانی ئۆرسۆدۆکس لە جیهان لە پەیامی پیرۆزباییەکەی بۆ سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان دەڵێ "لەو رۆژەوەی سەرۆکوەزیران بووی، وەکو کەسێکی دانا و کراوە ناسیومانی کە حەزت کردووە یارمەتیی هەمووان بدەی، بەتایبەتی مەسیحییەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان و ئەوانەی بە ئاوارەیی روویان تێکردووە، لەنێویشیان رۆڵەکانی کەنیسەی سریانی ئۆرسۆدۆکسی".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئێگناتیۆس ئەفرامی دووەم باس لەوە دەکات "هیوادارین سەردەمی ئێوە رازاوەبێت بە سەرکەوتن، بەتایبەتی لەکاتێکدا ناوچەکە رووبەڕووی تەحەدی و ئاستەنگ بووەتەوە. هەروەها هیوادارین جەنابت تەندروست و سەرکەوتوو بیت و هەرێمی کوردستان عێراق هەمیشە گەشەسەندوو و گەشاوە بێت".
KDP-
