پارتی پێکهێنانی حکوومەت و رەوشی کەرکووک تاووتوێ دەکات
سەرچاوەیەك لە مەکتەبی سیاسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی، بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی، كۆ دەبێتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا قۆناخەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و رێوشوێنەكانی سوێندخواردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و بارودۆخی ناوچە كوردستانییەكان تاووتوێ دەكرێن.
ئاماژەی بەوەش كرد، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، تاووتوێكردنی بارودۆخی عێراق و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە دهبێت.
KDP-
