دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی ساڵڕۆژی دامەزراندنی كۆمپانیای تەتەر پیرۆز دەكات
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كۆمپانیای (تەتەر) پیرۆزباییەكی گەرمتان لێ دەكەین، دەستی هەوڵ و ماندووبوونتان دەگوشین و ئومێدی بەردەوامبوونتان بۆ دەخوازین.
كۆمپانیای (تەتەر) بۆ دابەشكردنی رۆژنامە و گۆڤار و بڵاوكراوەكانی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن و پارتیمان بە گشتی، هەنگاوێكی دیكەی گرنگی خزمەتگەیاندنە بە بواری رۆشنبیری و كولتووری، هەروەها بە خوێنەرانی ئازیز، بۆیە مایەی سوپاس و ستایشن.
جارێكی دیكە پیرۆزبایی (١٢)ـهەمین ساڵیادی دامەزراندنی (تەتەر)ـتان لێ دەكەین و پشتیوانیی بەردەوامی خۆمان بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی كار و چالاكییەكانتان دووپات دەكەینەوە.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
KDP-
