مەھدی موبارەك: ١٠ هەزار دۆنم زەویی كورد لە كەركووك سووتێندراوە
مەھدی موبارەك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بە مەبەستی گەیاندنی داواكاریی كورد لە ناوچە كوردستانییەكان، شاندێكی بەرپرسانی كەركووك و خورماتوو سەردانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانمان كرد و داواكاریی كوردمان ئاڕاستە كرد، چونكە كەركووك لە دۆخێكی زۆر خراپدایە".
موبارەك گوتیشی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەڵێنی دا كە لە پەرلەمانی عێراق ھەوڵ دەدەن سەرجەم بڕیارەكانی دوای ١٦ی ئۆكتبەر و بەعس ھەڵوەشێننەوە و لەگەڵ حكوومەتیش ھەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان دەدەن و سەردانی سەرۆكوەزیران دەكەن.
بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی كەركووك باسی لەوەش كرد، سووتاندنی گەنمی جووتیاران بەردەوامە و تاوەكو ئێستا ١٠ھەزار دۆنم زەویی كورد لە سنووری كەركووك سووتێندراوە.
KDP-
