ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی کە بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی بەڕێوە چوو، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی پشتگیری خۆی بۆ نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕیوە له ئه‌ركی تازه‌یدا وه‌كوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پیرۆزبایی لێكردووە.
دواتر له روانگه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعییانه بۆ قۆناغی ئێستای کۆمەڵگە و هه‌ستیاریی بارودۆخی سیاسی و عه‌سكه‌ری و ئابووریی ناوچه‌كه به‌گشتی و عێراق و كوردستان به تایبه‌تی كه ڕووداو و گۆڕانكاریی زۆر و خێرا بەخۆیەوە ده‌بینێ و ناوچه‌كه به كوردستانیشه‌وه چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاری و ئاڵۆزیی زێده‌تری لێده‌كرێت، ”پارتیمان له سۆنگه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیی مێژوویی به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی، وه‌ك هه‌میشه گۆتار و هه‌نگاوه‌كانی به شێوازێك رێكده‌خات كه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه و رێگه له زیانگه‌یاندن به ئه‌زمونه‌كه‌مان بگرێت“.
لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراق و کوردستان، بەپێویست زانراوە کە هەڵوەستەیان لەسەر بکرێت و و خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ پرۆسەکان بکرێت، ”به‌تایبه‌تی دوای كاراكردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، كۆبوونه‌وه دانبه‌خۆداگرتن و پشودرێژیی پارتی له‌دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 30ی ئه‌یلولی 2018، له گوتار و هه‌نگاوه‌كان به ئیجابی هه‌ژمارد كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و پاراستنی كه‌شی هێمنانه و خۆبه‌دوورگرتن له موهاته‌راتی میدیایی و هه‌ر جۆره په‌رچه‌كردارێك بووه له پێناو سه‌قامگیری و یه‌كڕیزی و پاراستنی په‌یوه‌ندیی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌كی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا و سه‌ردان و گفتوگۆ و رێككه‌وتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی كوردستانی و عێراقی شاهیدی ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌ده‌ن كه هه‌نگاوه‌كانمان بۆ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مان بووه“.
لەبارەی عێراقیش، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی ڕای گەیاندووە کە تا ئێستا په‌یوه‌ندیی پارتی لەگەڵ حکوومەتی عێراق باشه و نه‌خشه‌ڕێگای دیاریكراو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌ره‌رای هه‌بوونی گیروگرفت كه هه‌ندێجار به ئه‌نقه‌ست دروستده‌كرێن ”چ له به‌غدا یاخود له كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بین“.
كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌ستیار و ئاڵۆزی ناوچه‌كه و كێشه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد و گفتوگۆی پێویستی له‌باره‌وه كرد، كه راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق و كوردستان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش هه‌یه، هیوای خواست به حیوار و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێت و ناوچه‌كه له شه‌ڕ دوور بێت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا كۆبوونه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر دیارده‌ی سوتاندنی ده‌غڵودانی جووتیارانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كرد و ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانیی خۆی نیشان دا و به كارێكی ناڕه‌وا و دەستدێژی هه‌ژمار كرد ده‌رهه‌ق به دانیشتووانی كوردی ئه‌و ناوچانه و داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و بابه‌تی ته‌عریب كرد و داواشی كرد حكوومه‌تی فیدرال قه‌ره‌بووی زیانلێكهوتووان بكاته‌وه، هاوکات ”پێمان وایه ئیداره‌ی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه، به هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ردوولا نه‌بێت به‌ڕێوه ناچێت“.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ”پارتیمان، له‌دوای سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له ساڵی رابردوو و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، بڕیاری رێگه‌خۆشكردن و زه‌مینه‌ی پتری ته‌بایی و یه‌كڕیزی و سیاسه‌تی گفتوگۆ و په‌یوه‌ندیكردنی له ناوخۆ گرته به‌ر، كه ئه‌مه‌ش له‌وپه‌ڕی هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی و له‌پێناو سه‌قامگیری سه‌رچاوه‌ی گرتووه. له ناوخۆش پێویستی به تێگه‌یشتن و هاتنه پێشه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان هه‌یه كه هیوادارین خوێندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌م پشوودرێژییه‌مان به ئه‌رێنی وه‌ربگیرێ، دوور له‌هه‌ر لێكدانه‌وه‌ی دیكه“.
باسنيوز
