سیدەکان بەهۆی تۆپبارانی تورکیا 20 سەر ئاژەڵی هاووڵاتییەك بوونە قوربانی
كرمانج عیزەت قایمقامی سۆران، رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ شەممە 1/6/2019 تۆپخانەكانی سوپای توركیا، بەهۆی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە شوێنەكەدا ناوچە سنوورییەكانی گوند و ئاواییەكانی شارۆچكەی سیدەكانیان لە دەڤەری سۆران بۆردوومان كرد و لە ئەنجامدا زیاتر لە (20) سەر مەڕ و بزنی هاووڵاتییەك بەناوی (شێخە حەمەدەمین) دانیشتووی گوندی خەلیفان، سەر بە شارۆچكەی سیدەكان بوونە قوربانی".
قائیمقامی سۆران، گووتیشی، پێویستە (پەكەكە) لە گوندو ئاوایەكان دوور بكەوێتەوە و چیتر خەڵكی سڤیلی ئەم ناوچانە نەبنە قوربانی رەوشی سەربازی، پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا و بۆردومانەكانی سوپایی توركیا.
باسنیوز
