پارتی: دەقی هەردوو ڕێککەوتنمان لەگەڵ یەکێتی بڵاو دەکەینەوە
مەحموود محەمەد، لە میانی پێس کۆنفرانسێکدا لە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی حزبەکەی ڕای گەیاند: “پارتی بۆ بەرژەوەندیی خەڵک ئەوپەڕی نەرمی نواندووە و نەچووەتە بەرەی دژایەتیکردنی هیچ لایەنێک”. ڕوونیشی کردەوە کە لەگەڵ یەکێتی لەسەر هەمووشتێک رێککەوتبووین و ناوەڕۆکی هەردوو کۆبوونەوەکە بڵاودەکەیەنەوە. لەگەڵ یەکێتی رێککەوتین کە پێش هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت تەنها پۆستەکان یەکلا بکرێتەوە و لە دوای پێکهێنانی حکوومەت پرسەکانی دیکە یەکلا بکەینەوە، بەڵام بەداخەوە یەکێتی بە بێسەروبەریی و بە بێ ئاگادارکردنەوە کشایەوە".
جەختیشی کردەوە کە سەرۆک بارزانی و کۆسرەت ڕەسووڵ لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک ڕێککەوتبوون، بەڵام “یەکێتی پاشگەزبووەوە".
گوتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت، بەڵام ئێستا هیچ گفتوگۆیەک لەنێوان هەردوولادا نییە و “قسەی خۆمان کردووە. ئەوان بە رێککەوتنەکە قایل نین و دەبێت خۆیان بەرپرساریەتی بگرنە ئەستۆ. دەبێت خەڵکی کوردستان ئەمە بزانێت".
لەبارەی کێشەی سووتانی گەنمی جووتیاران، وتەبێژەکەی پارتی رایگەیاند: "هێزە ئەمنییەکان دەگرنە ئەستۆ و دەبێت و دەبێت ئەو دۆخەی ئێستای کەرکووک چارەسەر بکرێت".
باسنيوز
