فەرماندەیەکی پێشمەرگە: مەترسیی جددی لەسەر دەغڵودانی جووتیارانی مەخموور هەیە
سروود ساڵح، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە مەخموور رايگەیاند: ھێشتا مەترسیی جددی لەسەر دەغڵودانی جووتیاران لە مەخموور ھەیە و لە رۆژانی ڕابردوودا چەندین جار ئاگر لە سنووری مەخموور کەوتووەتەوە و ئاگرەکانیش بە ھۆکاری جیاجیا بوونە، کە بەشێکی زۆریان داعش دەستی تێیاندا ھەیە و لە ناوچەی "دەرەبەشەش" لە کاتی ئاگرکەوتنەوەدا دوو ھاووڵاتی سووتاون، ھەروەھا ئەو دەغڵودانەی کە داعشیش سووتاندوویەتی، زیاتر لە بناری چیای قەرەچووغ بووە و زیاتر گوندەکانی "قەبران و قوج و سییران" کراونەتە ئامانج.
ھاوکات بەپێی زانیاریەکان تاکوو ئێستا لە سنووری مەخموور و "دیبەگە و قەراج" و چەند ناوچەیەکی دیکە، نزیکەی ٢٠٠دۆنم زەویی جووتیاران سووتاوە.
ئەو فەرماندە ئەوەشی خستە ڕوو: کە رۆژانە ھێزی ھاوبەش سەردانی ناوچەکان دەکەن".
باسنيوز
