کەمێک لەمەوبەر.. ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆبووە

 کەمێک لەمەوبەر..  ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆبووە


بڕیارە ئەمرۆ شەممە ١ی٦ی٢٠١٩، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆ ببێتەوە.



بەپێ زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی دەبێت و تایبەت دەبێت بە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بابەتی کەرکووک.



لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت، (باسنیوز) زانیویەتی کە سەرکردایەتیی پارتی دوایین وردەکارییەکان باس دەکات. هەروەها بابەتی سیڤیی کاندیدەکانیش کە ئاراستەی مەکتەبی سیاسیی پارتی کراون، ئەگەر هەیە چاویان پێدا بخشێندرێتەوە.



سەبارەت بە رەوشی کەرکووکیش، پارتی گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخەکە دەکات و دوای کۆبوونەوەش، ھەڵوێستی فەرمی لە بارەی روداوەکانی کەرکووک ئاشکرا دەکات.



لەلایەن خۆیەوە بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر کۆی ئەو بابەتانە دەکەین کە لەم ماوەیەدا ڕوویان داوە".



ئەوەشی ڕوون کردەوە کە هەر لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پێکھێنانی حکوومەت تاوتوێ دەکرێ، هەروەها ”پێدەچێت بابەتی ڕێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و پارتیش گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت".









باسنیوز
Top